سودانی: عێراق ڕێککەوتووە لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانان



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازی ڕێککەوتووە لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەپێی خشتەی کات.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەمریکا کلیلە بۆ سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری Foreign Affairs ڕایگەیاند، نەهێشتنی دیکتاتۆرییەت وایکرد عێراقییەکان بۆ یەکەمجار تامی ئازادی بکەن، هاوکات هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا ڕێگەی بە ئاوەدانکردنەوەی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکاندا، پەیوەندی نێوان هەردوولا پێویستی بە پاراستنی هاوبەشی ستراتیژی هەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی باڵای سەربازی نەخشەڕێگایەکی بۆ پەیوەندییەکانی داهاتوو داڕشتووە، پەیوەندی عێراق و ئەمریکا کلیلی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بڕیاری شەڕ و ئاشتی دەبێت بابەتێکی تایبەت بێت بە دەوڵەت، ئێستا تەنها گروپە بچووکەکانی داعش ماون و ئەوانیش مەترسی بۆ سەر دەوڵەت دروست ناکەن، هێزەکانمان توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریان هەیە.

نرخی زێر بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد
پێت نرخی زێر بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد
سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت: سلێمانی پێشەنگی پابەندبوونە بە ڕێنماییەکانی تەندروستی
دوات سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت: سلێمانی پێشەنگی پابەندبوونە بە ڕێنماییەکانی تەندروستی
پەیوەنیدر