بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى، پێشبینی خۆی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
کەشناسی ئاماژە بەوەشدەکات، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو ، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دواى نیوەرۆ لە زۆربەی ناوچەکان , لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا .
پیشبینییەکەی کەشناسی بەم شێوەیەیە:
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
هاوکات پێشبینییەکانی بۆ هەینی 12- 04- 2024 بەم شێوەیە دەبێت:
کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 24
سلێمانی : 22
دهۆک : 22
زاخۆ : 22
هەڵەبجە : 21
کەرکوک : 27
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 29