هەپەگە؛ دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لەچالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا، ٢ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سوپاش ٧ جار بە چەكی كیمیایی هێرشیان ئەنجامداوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، توركیا سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی ٧ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كرد، مادەی پلاستیك و تایەی ئۆتۆمبێڵی سووتاند و دووكەڵە ژەهراویەكەی بەردایە نێو سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا.

هاوكات گۆڕەپانی بەرخۆدان ٤ جار بە فڕۆكەی جەنگی و بە دەیان جار بە ئۆبۆس و تانك و چەكی قورس بۆردومان و تۆپباران كران.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
زانیاری لەبارەی چالاكی و ‌هێرشەكان بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٥ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٠:٠٠ لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامیدی تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاگرۆس؛

٢٥ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٠٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخینی خواكورك تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

٢٥ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین تیمەكانی گەڕۆكی یەژەئاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا و ٢ داگیركەر سزادران.

٢٥ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٣:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی شەهید ئاخین تیمەكانی گەڕۆكی یەژەئاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدغەكرا و چەكی كیمیایی؛

٢٥ی كانونی یەكەم سوپای داگیركەری تورك سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادی لە هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی، ٧ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كرد، مادەی پلاستی و تایەی ئۆتۆمبێڵی سووتاند و دووكەڵە ژەهراویەكەی بەردایە نێو سەنگەرەكانی بەرخۆدانی گەریلا.

هێرشی سوپای داگیركەری تورك؛

لە ٢٥ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێ ٤ جار بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومان كران.

لە ٢٥ی كانونی یەكەمدا گۆڕەپانەكانی بەرخۆدانی گەریلای لە دەوروبەری گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامیدی و گوندی سیدای، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانك و چەكی قورس بۆردومان كرد.”

 

لە بارەی ئەو پەتایەی لە ناو منداڵان بڵاوه هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان
پێت لە بارەی ئەو پەتایەی لە ناو منداڵان بڵاوه هۆشداری دەدرێتە دایك و باوكان
دۆلار بەرزبووە و بەنزین گران كرا
دوات دۆلار بەرزبووە و بەنزین گران كرا
پەیوەنیدر