بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا كراوە و پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار ڕوو لە شاری سلێمانی بكەن.
شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان لە بازگەكانن و ڕێبەری گەشتیاری بە گەشتیاران دەدەن و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە و رێستۆرانت و چێشتخانەكان كراوە دەبن.
وتیشی، “پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار ڕوو لە شاری سلێمانی بكەن، كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 32 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە”.