زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار ڕوو لە شاری سلێمانی دەكەن



 

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا كراوە و پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار ڕوو لە شاری سلێمانی بكەن.

شاناز عامر، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، تیمەكانمان لە بازگەكانن و ڕێبەری گەشتیاری بە گەشتیاران دەدەن و هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە و رێستۆرانت و چێشتخانەكان كراوە دەبن.

وتیشی، “پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار ڕوو لە شاری سلێمانی بكەن، كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 32 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە”.

 

نرخی زێڕ 40 دۆلار دابەزی
پێشت نرخی زێڕ 40 دۆلار دابەزی
هەڵمەتی كوتانی منداڵان لە هەموو شارەكانی هەرێم دەستپێدەكات
دواتر هەڵمەتی كوتانی منداڵان لە هەموو شارەكانی هەرێم دەستپێدەكات
ەیوەندیدار