بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنەوە بڵاوکردەوە



بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەیهاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی،

جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لەخوای گەورە داواكارم رۆژوو و پاڕانەوەی هەموولایەك قبووڵبكات.

هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و گەشەپێدانی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان، هاندەرمان بێت تاوەكو هەموومان یەكدەنگ و یەكهەڵوێست لەپێناو خەڵكە خۆشەویستەكەمان كاربكەین و هەوڵ بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمەكەمان بدەین.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی بۆ هەموولایەک

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئالان حەمەسەعید زانیاری لەبارەی لیستی مووچە بڵاودەكاتەوە
پێت ئالان حەمەسەعید زانیاری لەبارەی لیستی مووچە بڵاودەكاتەوە
مەسرور بارزانی: هیوادارین ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بۆ مووچە بەردەوام بێت
دوات مەسرور بارزانی: هیوادارین ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بۆ مووچە بەردەوام بێت
پەیوەنیدر