كەشناسی بۆ ئەمشەو و یەكەم ڕۆژی جەژن هۆشداری دەدات



دوو شەپۆلی نزمە پەستانی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست دەگەنە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و لەمشەوەوە دەستپێدەكات و سبەینێ‌، كە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە بەردەوام دەبێت و هۆشداری بارانی بەخوڕ و تەرزە و هەورە بروسكەی بەهێزیش دەدرێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا ھەورە بروسکەی بەھێز و تەرزە و بارانێکی بەخوڕ لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چالاک بووە ئەمەش سەرەتای کاریگەری ئەو ناسەقامگیریەیە، کە ڕوودەکاتە ناوچەکانمان بەگوێرەی کات بەتایبەت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تا سبەی ئێوارەی چوار شەممە.

ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان چالاک و بەھێز ئەبێت و لەو ماوەیەدا ھۆشداری لە دروستبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز ئەدەین لە شوێن و کاتی جیاجیادا و تاوە بارانی بەخوڕ و بارینی تەرزەی زۆر لەو ماوەیەدا ھەندێ شوێن بە بەھێزی ئەگرێتەوە و شوێنی حاڵەتە بەھێزەکان دیاری کراو نابن، بەگشتی ئەگەری بارانی باش ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان.

وتیشی، “پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 6 تا 8 پلە نزم دەبنەوە ، خێرایی با زۆربەی کاتەکان چالاک ئەبێت لەنێوان 15 تا 40کم لە كاتژمێرێكدا.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “لە ئێستادا بارودۆخ لەبارە بۆ دروست بوونی بارستە هەوری گەورەی باراناوی و بروسکاوی مەزن، کە ئەگەری تەرزەش هەیە لەگەڵ دروست بوونی سۆپەر سێڵ”.

وتیشی، “شەپۆلەکە زیاتر کاریگەرە بە نزمە پەستانی دەریای سوور و شێی دەریای سوور دواتر شێی دەریای ناوەڕاست و لە کاتژمێرەکانی داهاتودا دەگاتە ئاسمانی هەرێم”.

 

مزرە سێو کە لەم وەرزەدا زۆر خواستی لەسەرە سوودی چییە؟
پێت مزرە سێو کە لەم وەرزەدا زۆر خواستی لەسەرە سوودی چییە؟
تەرزە زیانێكی زۆری لە كشتوكاڵی جوتیاران داوە
دوات تەرزە زیانێكی زۆری لە كشتوكاڵی جوتیاران داوە
پەیوەنیدر