داخستنی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی پەیوەندی ناجێگری بەهای دینارەوە نیە، بەڵكو تەنها لە ماوەی سێ ڕۆژ بەهۆی پشووی سەری ساڵەوە دادەخرێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، كە بە هۆی هاتنی ساڵی نوێ ئەنجومەنی بازارەكە بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە رۆژانی (هەینی و شەممە و یەكشەممە) واتە لە 30ی 12ی 2022 تا 1/1/2023 لە تەواوی بازارەكەدا پشوو بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە، كە داخستنەكە بەهۆی ناجێگری بەهای دینار بێت بەرامبەر دۆلار، بەڵكو تەنها بەهۆی پشووەكانەوەیە، دوای ئەو ماوەیە بازارەكە دەكرێتەوە و ئیش و كار تێیدا ئاسایی دەبێتەوە.