بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەڵام هێشتا بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەردەوامە.
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 278 ملیۆن و 525 هەزار و 332 ی خستە بازاڕەوە کە 238 ملیۆن و 120 هەزار و 332 دۆلاری بە حەواڵە و 40 ملیۆن و 405 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەردەوامە و ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 148 هەزار دینار
بۆرسەی سلێمانی 148 هەزار و 50 دینار
بۆرسەی بەغدا 148 هەزار و 100 دینار
بۆرسەی بەسڕە 148 هەزار و 100 دینار