پارێزگاری نەجەف ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی شەهید بوونی فاتیمە زەهرا (س.خ)، سبەی سێشەممەی كردە پشوی فەرمی دەبێت و پارێزگای زیقاریش پشووی ڕاگەیاند.
پارێزگاری نەجەف لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەبۆنەی شەهید بوونی فاتیمە زەهرا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) ،سبەی سێ شەممە پشوی فەرمی دەبێت لەتەواوی دام و دەزگاكانی حكومەت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پشووەكە بەشەكانی تەندروستی و خزمەتگوزاری و ئامنی ناگرێتەوە.
هاوكات پارێزگای زیقار لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەبۆنەی شەهید بوونی فاتیمە زەهرا (سڵاوی خوای لەسەر بێت) ،سبەی سێ شەممە 27ی 12ی 2022 پشوی فەرمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتدا.