بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن و بڕیارەكەش لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕێكەوتی ۲۹/۳٠/۱۲/۲٠۲۲ سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دێنە سەرشەقامی سالم دادەخرێن و لەڕێكەوتی ۳٠/۱۲/۲٠۲۲ كاتژمێر ٠۱:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ شەقامی سالم لە پردی خەسرەو خاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەكرێت بەڕووی شۆفێراندا تا رۆژی دواتر و كۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ .
ئاشكراشیكردووە، كە ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئەرك و فەرماندا دەبن لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا.