بەشێک لە قەرزدارانی پێشینەی هاوسەرگیری داوا دەکەن حکومەتی هەرێم لە قەرزەکانیان خۆشببن، بەهۆی خراپی بارای داراییانەوە ناتوانن قەرزەکان بدەنەوە،
دەقی داواکارییەکە:
كۆمه‌لێك له‌قه‌رزدارانی سلفه‌ی زه‌واج هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی بۆ لێ‌خۆش بوون له‌قه‌رزی هاوسه‌رگیری،
به‌رێزان سه‌رۆكایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ركه‌س خۆی به به‌رپرس ده‌زانێ له‌م وڵاتە خۆتان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن كه ئه‌وانه‌ی پێش 2014 قه‌رزیان وه‌رگرتوه بۆ هاوسه‌رگیری هه‌موویان خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار بوون و ناچاری پالی پێوه‌ناون كه ئه‌و قه‌رزه بكه‌ن ، بۆ كارێكی پیرۆز كه هاوسه‌رگیری و پێكه‌ونانی خێزانه‌كه مافی هه‌ر تاكێكه.
به‌رێزان له‌وكاته‌وه و تاێستاش ئه‌و توێژه نه‌ك هه‌ر باری ژیانیان سوك نه‌بوه و داهاتیان به‌شی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه به‌ڵكو به‌هۆی دۆخی قورسی كوردستانه‌وه ئه‌وان دۆخیان سه‌ختر و قورس‌تر بوه، بۆیه ناتوانن ئه‌و قه‌رزه بده‌نه‌وه، داواتان لێده‌كه‌ین كه لوتف بفه‌رموون به‌بریارێك له‌و قه‌رزانه خۆش بن كه زۆر كه‌س بۆ مه‌به‌ستی پیرۆزی هاوسه‌رگیری له حوكمه‌تی وه‌رگرتوه . به‌مه‌ش هه‌م دڵی خه‌ڵك خۆش ده‌كه‌ن هه‌م ده‌یسه‌لمێنن هه‌ست به‌ئازار و نه‌بونی و دله‌رواكێمان ده‌كه‌ن.
چاوه‌روانی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و بریاری ئیجابی به‌رێزتانین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا كۆمه‌ڵێك له قه‌رزدارانی سلفه‌ی زه‌واج