بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی کارەبای ڕاگەیاند و لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات،دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری ٢٧/٣/٢٠٢٤ بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بەرێژەی (٢٠٪) لە بڕی پارەی کرێ بەشداربوانی کارەبا کەڵەبووی هاوڵاتیان تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەموواری دارایی لە هەرێمی کورستان.
ئەمڕۆ ٧/٤/٢٠٢٤ سکرتایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە (٤٦٥٠) بڕیارەکەی ئاڕاستەی وزارەتی کارەبا کردوە داواشکردوە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە لە ٧/٤/٢٠٢٤ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆتایی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند بێجگە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو، چەندین بڕیاری گرنگمان داوە کە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانە، ئەوانیش لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی کارەبای سەر هاووڵاتیان بەڕێژەیەک ، کرێی خوێندنی پارالێڵ-ی خوێندکاران و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم.