بانکی ناوەندی زیاتر لە 255 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 255 ملیۆن و 453 هەزار و 230 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 232 ملیۆن و 733 هەزار و 230ی دۆلای حەواڵە و 22 ملیۆن و 720 هەزاریشی بە نەخت بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە هێشتا نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
هەولێر 147 هەزار و 350 دینار
سلێمانی 147 هەزار و 400 دینار
بەغدا 147 هەزار و 400 دینار
بەسڕە 147 هەزار و 450 دینار