بەغدا ٤٣٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد



بڕی ٤٣٠ ملیار دینار پارەی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٤٣٠ ملیار و ١٠٩ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕوونیشیکردەوە ئەو پارەیە بەشێکە لە  مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی هەرێم: دەبێت بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات
پێت سەرۆکی هەرێم: دەبێت بەغدا مووچەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بکات
نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
دوات نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
پەیوەنیدر