قائیمقامیەتی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر 250 كیلۆگرام شلك و بڕێكی زۆر گێزەر و كشمیش و چكلێت و شیرینیدا گرتووە، كە شیاوی خواردن نەبوون.
قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا كار و چالاكییەكانی ئەمڕۆی لیژنە هاوبەشەكانی بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەم ئێوارەیە ٤/٦ لیژنەکەمان سەردانی چەندین شوێنکار و دەستگێڕی ناو بازاڕی هەڵەبجەی کرد بەمەبەستی دڵنیابوون لەو خواردن و خواردنەوانەی، کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ساخدەکرێنەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێنمایی پێویست درا بەهەموویان، کەوا خواردنی شیاو ساخ بکەنەوە و لەسەر نرخ ئاگادارکرانەوە، کەوا گرانی فرۆشی نەکرێت و نرخ هەڵبواسرێت.
ئاشكراشی كردووە، لەئەنجامدا دەستگیرا بەسەر بڕی ۲٥۰کگم شلک و بڕێکی زۆر گێزەر و کشمیش و چکلێت و شیرینی کەشیاوی خواردن نەبوو، لەناوبران و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کرایەوە.