ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و چەند تەوەرێکیان باسکرد.
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە میانی دیدارەکەدا دیدگای هاوبەش لە سەر چارەسەری گرفتەکان و پرسە نیشتمانییەکان تاوتوێ کران، هەروەها پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، لە چەندین ڕێڕەوی خۆیدا،
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،سودانی جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان ل، و بۆ بەدیهێنانی سیستمێکی هاوبەشی ڕێکەوتن و پێکەوە کارکردن لە ئەدای نێوان دەسەڵاتە فیدراڵیەکان و دەسەڵاتدارانی هەرێم.
هاوکات میدیای نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بڵاویکردەوە، “پرسی رێککەوتنە سیاسییەکان، بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵیی عێراق، بودجەی ساڵی 2024، سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن و چەند پرسێکی دیکە دیارترین ئەو دۆسیانەن کە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەخرێنە ڕوو”.