سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق نێوەندگیری نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم دەکات و هەوڵی چارەسەری گرفتەکانیان دەدات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا ئەیاد عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن، وتیشی كە نێوەندگیرى لە نێوان یەکێتى و پارتى دەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، و دەشڵێت “بۆ زانیاریتان من نێوەندگیرى لەنێوان دوو حیزبە سەرەکیەکەى کوردستان دەکەم، چاەسەرکردنى کێشەکان بە رێزگرتن لە کورد و سەروەریان دەبێت”.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا عەلاوی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە رۆڵى کورد لەبەرچاو بگیردرێت لە شۆڕشکردنیان دژى سیستمى دیکتاتۆرى لە عێراق”
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن، و بڕیارە زنجیرەکەی کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی مووچە و پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکەن.