بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە به‌غدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجی سەردانەكە چه‌ندین كۆبوونه‌وه ‌و دیداری سیاسی گرنگی سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد و مووچه‌خۆران و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.

بەپێی زانیارییەكان، سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانیدایه‌ بۆ زامنكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و پاراستنی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ك سوپاسكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی عیراق، كه‌ به‌ده‌نگ داواكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ هاتن و هه‌ماهه‌نگ بوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

ڕێباز حەملان ڕێككەوتنی هەرێم و عێراقی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
پێت ڕێباز حەملان ڕێككەوتنی هەرێم و عێراقی لەسەر “هەژماری من” ڕاگەیاند
سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا
دوات سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا
پەیوەنیدر