پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی کەرکووک دەکەوێتە دوای جەژن



ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، دانوستانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك ڕاوەستاوە، سێیەمین كۆبوونەوەی لایەنە براوەكان دەكەوێتە دوای گەڕانەوەی سودانی لە واشنتۆن.

حەسەن مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە،لە دوای دوایین كۆبوونەوەی لایەنەكان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك ڕاگیراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووک ئاماژەی بەوەکرد، پێدەچێت دانیشتنی سێیەمی كوتلە سیاسە براوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا دوای گەڕانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت.

وتیشی، دواكەوتنی پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگا زیان بە بەرژەوەندی پێكهاتەكان دەگەیەنێت لە ڕووی پڕۆژە و خزمەتگوزاریەكان، بودجە و دابەشكردنی پڕۆژەكان بە پێی كەرت و پێداویستیەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق دوو كۆبوونەوەی لەگەڵ هێزە براوەكانی دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكان لەبارەی پۆستی پارێزگاری شارەكە، كۆبوونەوەكان هیچ ئەنجامێكی نەبووە.

سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا
پێت سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا
عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی عەرەبییە بۆ گرانی نرخ
دوات عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی عەرەبییە بۆ گرانی نرخ
پەیوەنیدر