گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی دەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، له‌ په‌رله‌مانەوە كۆده‌نگىیەک هه‌یه‌ بۆ هه‌موارى یاساى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى. ده‌شڵێت، “ڕێككه‌وتن هه‌یه‌ دووباره‌ چاو به‌ بڕگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشنینیدا بخشێنرێته‌وە”.

مزر كه‌ره‌وی، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، دوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی ساڵی 2019، كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌ركه‌وتن.

وتیشی، یاسای تەمەنی خانەنشینی پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە لەو بڕگانەی کە په‌یوه‌ستن به‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی کە له‌ 63 ساڵه‌وه‌ بۆ 60 ساڵ کەمکرایەوە.

کەرەوی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، به‌هۆی ئه‌م بڕگه‌یه‌وه‌ دامه‌زراوه‌كانی وڵات له‌ توانای شاره‌زایانی زانستی و كارگێڕی له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كاندا بێبه‌شده‌بن.

دەشڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گفتوگۆكراوە و گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ته‌مه‌نی 63 ساڵی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینیی ساڵی 2019.

عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی عەرەبییە بۆ گرانی نرخ
پێت عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمینی وڵاتانی عەرەبییە بۆ گرانی نرخ
شارەزایەکی کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت
دوات شارەزایەکی کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت
پەیوەندیدر