چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە، پاش دابەزینی بەهای دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەهاکەی بۆ ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی لە ئەمساڵدا و بۆ ١٤٦ هەزار و ٢٥٠ دینار دابەزی.
شارەزایانی ئابووری هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلاریان گەڕاندەوە بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوە سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، کە بڕیارە محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ جۆ بایدن کۆببێتەوە.