بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە بانكەكانی سلێمانی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بۆ ئەمڕۆ بەردەستە و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارە دەكەین بۆ ڕۆژانی داهاتوو.
د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، بە هەوڵ و كۆششی كارمەندانی بانكەكان، ئامادەکاری کراوە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەلرد، شەو کارمەندانی بانکەکان تاوەکو پارشێو، سەرقاڵی کارەکانیان بوون و شەوی قەدریان لەنێو بانکەکان بەڕێکردووە، بۆئەوەی هیچ گرفتێکیش لەکاتی دابەشکردنی مووچە دروستنەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، پۆلیس و هاتووچۆ هاوئاهەنگییان کردووە، تاوەکو بەبێ گرفت مووچە دابەش بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.