بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ پرسی مووچە و بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت:”لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی دۆسیەکانی بودجە و مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆ دەکات”.