بەهۆی لێچوونی غازەوە، تەقینەوەیەك لە گوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی گاپیڵۆن لە شارباژێڕ ڕوویدا، ژنێك بریندار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26\12\2022، بەهۆی لێچوونی غازەوە، تەقینەوەیەك لە گوندی گەورەدێی سەر بە شارەدێی گاپیڵۆن لە شارباژێڕ ڕوویدا، ژنێكی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی مرواری عومەر بریندار بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.
بەپێی زانیارییەكان، ڕووداوەكە لە كاتی بەیانیدا بووە و ئەو ژنەی كە بریندار بووە بە تەقینەوەكە لەو كاتەدا سەرقاڵی ئامادەكردنی نانی بەیانی بووە.