لەمەودوا ببە بە خاوەنی “دەخیلەی هەرچی کەسم”



دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی- ڕاوێژکاری شەریعەت و دارایی

ئەگەر خوداکردی لەمەدوا بە دروستی و لە کاتی خۆیدا مانگانە توانیت مووچەکەت وەریبگریت، بڕیار بدە ڕەفتارو شێوازی پارە خەرجکردنت بگۆڕیت، بە شێوەیەك بتوانیت مانگانە ١٠٪ پاشەکەوت بکەیت لە هەموو بارودۆخێکدا، ئەو پاشەکەوتەش بخەرە دەخیلەیەکەوە و ناوی بنێ (دەخیلەی هەرچی کەسم)، ئەوەش بەو مانایەی کە لە کاتی ئاتاجی و نەبوونیدا پەنا دەبەین بۆ کەسە نزیك و خزم و هاوڕێ باشەکانمان، بەڵام ئەگەر تۆ توانیت ئەو کارە بکەیت ئەوا دەخیلەکەت ڕۆڵی خزم و هاوڕێ و کەسەکانت بۆ دەبینێت و تۆش ئاهێك دێتەوە بەبەرتداو ئەوانیش پشوویەك دەدەن و باری شانیان سووك دەبێت.

ئەگەر توانیت بڕیاری پاشەکەوت بدەیت لە هەنگاوی دووەمدا بیر لە وەبەرهێنان بکەرەوە ئەگەر بە بڕە پارەیەکی کەمیش بێت، دڵنیابە ئەوانەی لە ڕابردوو و ئێستادا سەرمایەدارن لە ژیانی خۆیاندا ئەم سێ خاڵەیان جێبەجێکردووە، تۆش دەتوانیت وەك ئەوان بکەیت:

یەکەم: هاوتاکردنی داهات و خەرجییەکانیان، واتە: بوونەتە سفر وەبەرهێن، ئەوەش بەو مانایەی کۆی داهاتەکەیان خەرجکردووە لە دوانزە مانگەکەی ساڵدا.

دووەم: توانیویانە ڕێژەی ١٠-٢٠٪ لە داهاتی خۆیان بەشێوەی مانگانە پاشەکەوت بکەن، بەوەش دەخیلەکەیان جێگای هەموو کەسی بۆ گرتوونەتەوە.

سێیەم: هاوبەشییانکردووە لە وەبەرهێناندا، بە لەبەر چاوگرتنی ڕێژەی سەلامەتی وەبەرهێنانەکە و حەڵاڵی و یاسایی بوونی، هاوکات ڕوون و ڕێکی خودی وەبەرهێنانەکە و کەسەکان نادیدەنەگیرێت.

پەیڕەویکردنی ملیۆنەها کەس لەم سێ خاڵە بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە بارودۆخی داراییاندا -پاش ڕەحم و ویستی خودا، تۆش تاقی بکەرەوە!

عەبدوڵا حاجی مەحمود: کۆنگرەکەی ئەمڕۆ حزبەکەمان بەرەو توولە ڕێیەکی نادیار و داخراو دەبات
پێشت عەبدوڵا حاجی مەحمود: کۆنگرەکەی ئەمڕۆ حزبەکەمان بەرەو توولە ڕێیەکی نادیار و داخراو دەبات
بارزانی: پێویستە عێراق موڵک و ماڵ و ناسنامە بۆ کوردانی فەیلی بگێڕێتەوە
دواتر بارزانی: پێویستە عێراق موڵک و ماڵ و ناسنامە بۆ کوردانی فەیلی بگێڕێتەوە
پەیوەندیدار