بارزانی: پێویستە عێراق موڵک و ماڵ و ناسنامە بۆ کوردانی فەیلی بگێڕێتەوە



مەسعود بارزانی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات موڵک و ماڵ و ناسنامە بۆ کوردانی فەیلی بگێڕێتەوە و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانیش جەخت لە قەرەبووکردنەوەیان دەکەنەوە.

ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر جینۆسایکردنی کوردانی فەیلی لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق تێپەڕ دەبێت.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی 44 ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “خوشك و برایانی كوردی فەیلی لەناو دەوڵەتی عێراقدا ئازار و مەینەتی و دەربەدەریی زۆریان چەشتووە. تەنیا تاوانیان پشتگیریكردنی شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد و كوردبوونەكەیان بووە”.

ڕاشیگەیاند، “دەركردن و لێسەندنەوەی ناسنامە لە سەدان هەزار كەس لە خوشك و برایانی كوردی فەیلی و بێسەروشوێنكردنی هەزاران گەنجی فەیلی لە لایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە، تاوان و زوڵمێكی زۆر گەورە بوو، بەشێك بوو لەو زنجیرە تاوانە ڕێكخستوانەی كە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقی بۆ تواندنەوە و لەناوبردنی گەلی كوردستان ئەنجامیان داوە”.

سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاند، “پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بە ئەركی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و ناسنامە و قەرەبووكردنەوە و نەهێشتنی ئاسەواری جینۆسایدكردنی كوردانی فەیلی جێبەجێ بكات”.

هەر لەو یادەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئه‌مڕۆ يادى به‌ ئازارى چل و چوار ساڵه‌ى جينۆسايدى هه‌زاران كوردى فه‌يلى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌ شاڵاوێكى دڕندانه‌ى ڕژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له‌ شۆڕشى كوردستان، ڕووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ و سامان و ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه”‌‌.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، له‌م ياده‌دا داواكاريمان له‌ حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌ به‌پێى بڕيارى دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه‌ ئه‌و تاوانه‌ى به‌ جينۆسايد ناساند، كوردانى فه‌يلى له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌، ڕه‌گه‌زنامه‌ و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات‌، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بين و هه‌رچى پێويست بێت هاوكار ده‌بين.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە “جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه‌ و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ڕه‌ش و ڕابردوويه‌كى تاڵى پڕ له‌ هه‌ڵه‌ى عێراقه‌ كه‌ بووه‌‌ هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و ڕابردووه‌ بۆ هه‌موومان ببێته‌ په‌ند و وانه‌ و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌ عێراق، سوودى لێ وه‌ربگرين”.

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی کوردی فەیلی، تاوانێكی لەبیر نەکراوە و بەشێکە لەو تاوانانەی کە بە ئامانجی لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەی گەلی کوردستان ئەنجامدرا.

بە پێویستیشی زانی کە “حکومەتی عێراق بەرپرسیارێیتی ئەخلاقی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبووی کوردی فەیلی و هەموو قوربانیانی دەستی ڕژێمی پێشووی بەعس بکاتەوە”.

لەمەودوا ببە بە خاوەنی  “دەخیلەی هەرچی کەسم”
پێت لەمەودوا ببە بە خاوەنی “دەخیلەی هەرچی کەسم”
قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بڕیارێکی دەرکرد
دوات قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بڕیارێکی دەرکرد
پەیوەندیدار