بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ قائیمقامیەتی سلێمانی ڕێکارێکی نوێ دەگرێتە بەر، کە ڕێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ماسی دەدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەی مانگانەی قائیمقامیەت گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، بە جۆرێک کە خواستی هاووڵاتییان و پێداویستی بازار پربکاتەوە، هاوکات ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت، گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت.
لە ڕاگەیەدراوەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پرکردنەوی خواستی هاووڵاتییان و ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، پشت بە مریشک و هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، هەروەها لە چوارچێوەی بریارو رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگە بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو و ماسی بدرێت.