بەشی پێشبینی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 5 بۆ15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28
سلێمانی : 26
دهۆک : 26
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 26
کەرکوک : 31
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 32