یاریگای تەق تەق نۆژەنكرایەوە



 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٢ یاریگای یانەی وەرزشی تەق تەق دوای نۆژەنكردنەوەی لەلایەن رێكخراوی رێباز فاوندەیشن لەسەر ئەركی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرایەوە.

لەمەراسیمی كردنەوەی یاریگاكە دەرباز كۆسرەت رَەسوڵ وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند كە لە رابردوودا نۆژەنكردنەوەی ئەو یاریگایە یەكێك بوو لە داواكارییەكانی خەڵكی ناوچەكە و ئێمەش وەك ئەركی خۆمان یاریگاكەمان نۆژەنكردەوە، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەت بە وەرزشوانانی ناوچەكە بكەین.

دەرباز كۆسرەت رَەسوڵ گوتیشی” دڵنیابن هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی وەرزشكاران و گەنجان و لاوانی ناوچەكە دەبین و خۆمان بە بەشێك لێیان دەزانین”.

هێرشی چەكداری كرایەسەر ئاسایشی ڕۆژئاوا
پێت هێرشی چەكداری كرایەسەر ئاسایشی ڕۆژئاوا
ئەمساڵ ڕێژەیەكی باشی باران باریوە
دوات ئەمساڵ ڕێژەیەكی باشی باران باریوە
پەیوەنیدر