قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەوە



ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی کومەتی هەرێم لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و ستایشی هەوڵەکانی کرد.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و ڕۆڵی پلاسخارتی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بەرز ڕاگرت،

قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەدەکات، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر سەقامگیری و هێورکردنەوەی بارگرژییەکان.

ڕاشیگەیاند، لەکۆبوونەوەی نێوانمان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان و بە تایبەتیش کێشە داراییەکان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش، جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کرا لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

 

ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بەخشراوان بەکاردەهێنن
پێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە بەخشراوان بەکاردەهێنن
پۆستی شارەوانی وان درایەوە بە عەبدوڵا زەیدان
دوات پۆستی شارەوانی وان درایەوە بە عەبدوڵا زەیدان
پەیوەنیدر