قوباد تاڵەبانی و پلاسخارت کۆبوونەوە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووەوە و جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی ستایشی جێنین پلاسخارتی کرد لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و ئاماژەی بەوەشدا، کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەم هەوڵانە کاریگەری هەبووە لەسەر سەقامگیری عێراق و هێورکردنەوەی زۆرێک لە بارگژییە سیاسییەکان.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشەکان و بە تایبەتیش کێشە داراییەکان کە لەئێستادا هەنگاوی باش نراوە بەو ئاڕاستەیە.

 

ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات
پێت ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات
بەوێنە؛ ژنێك لە هەولێر كوژرا و هاوسەرەكەی دەستگیركرا
دوات بەوێنە؛ ژنێك لە هەولێر كوژرا و هاوسەرەكەی دەستگیركرا
پەیوەنیدر