ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات



بڕیارە ئەردۆغان لە ٢٢ نیسانی ئەمساڵ سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ بەرپرسانى غێراق تاتوێی چەند دۆسییەك بكەن، لەوانەش دۆسێیەی ئەمنی و ئابووریی و ڕێگەی گەشەپێدان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە لەم مانگەدا سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێبکرێت و چەندین تەوەرەی گرنگ باس بکەن.

ئەم سەردانەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ عێراق ، دوای ١٢ ساڵ دێت و بڕیارە ئەردۆغان لە ٢٢ نیسانی ئەمساڵ سەردانی عێراق بکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووشدا شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدای كرد، بە مەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی ئەردۆغان.

جێگەی ئاماژەیە، ١٠ـی مانگی ڕابردوو شاندێكی سەربازی توركیا لە ناو خاكی هەرێم لەگەڵ شاندێكی پاسەوانی سنووری عێراق كۆبوونەوە، وەزارەتی بەرگری توركیاش ڕایگەیاند، دەربارەی پاراستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هەردوو لیژنەکە کۆبوونەتەوە.

ڕێكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە سلێمانی دەستی پێكرد
پێت ڕێكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە سلێمانی دەستی پێكرد
قوباد تاڵەبانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
دوات قوباد تاڵەبانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
پەیوەنیدر