مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بڕیاریدا



سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:

دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دەکەم.

لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2024/4/3

نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
پێت نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت
دوات ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت
پەیوەنیدر