نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە



سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/4/3  نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر تێبينيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و دڵنيابوون له‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا و له‌مبار‌يه‌وه‌ بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ساسان عەونی وردەكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكات
پێت ساسان عەونی وردەكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكات
مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بڕیاریدا
دوات مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بڕیاریدا
پەیوەنیدر