وەزارەتی دارایی: بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەین



بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

محەممەد عەبدولقادر ئاماژەی بەوەشکرد، بەمزووانە لەگەڵ گەیشتنی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ٢٧ی ئازار و ڕاگەیاندنی بڕیاری دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕۆژی ٣٠ ی ئازار دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

بڕیار ڕەشید: ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستانەوە
پێت بڕیار ڕەشید: ناردنی مووچە پەیوەستە بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستانەوە
دوو بوومەلەرزە لە هەڵەبجە تۆمارکرا
دوات دوو بوومەلەرزە لە هەڵەبجە تۆمارکرا
پەیوەنیدر