پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە دوو بوومەلەرزە ڕوویدا، له‌لایه‌ن به‌شێك له هاوڵاتیانیشه‌وه هه‌ستیان پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەرزەزانی سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوو بوومه‌له‌رزه له سنووری هه‌ڵه‌بجه تۆماركراون.
ئاسۆ كەمال ئاماژەی بەوەکرد، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵی 10 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر ئاستی روی ده‌ریا و به گوڕی 2.9 پله به پله‌ی رێخته‌ر باكووری ڕۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه‌ی گرته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوومەلەرزەیەکی دیکە كاتژمێر 11:08 به‌هه‌مانشێوه به قوڵی 10 كیلۆمه‌تر و به‌گوڕی سێ پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر له سنووری باكووری ڕۆژئاوای هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا.