هۆشداریی لە شەپۆلێكی تووندی كۆرۆنا دەدرێت



 

زانایان هۆشداری دەدەن جارێ زووە باس لە كۆتاییهاتنی كۆرۆنا بكرێت و دەڵێن ئەگەری شەپۆلێكی تووندی كۆرۆنا لە چین هەیە.

چین ڕۆژانی ڕابردوو هەوڵی دووبارە كرانەوەی ئابووری دا، بەهۆیەوە ڕێوشوێنەكانی سیاسەتی سفركردنەوەی كۆڤیدی سووككرد، ئەمەش جارێكی دیكە ئامارەكانی كۆرۆنای هەڵكشاندەوە بەجۆرێك ملیۆنان تووشبووی ڕۆژانە تۆماركران.

بەپێی ڕاپۆرتی كەناڵی سكاینیوزی بەریتانی، چاوەڕێدەكرێت دووهەم گەورە ئابووریی جیهان ڕووبەڕووی شۆكێك ببێتەوە دوای چەند ڕۆژێك، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكان و تۆماركردنی زیاد لە ملیۆنێك مردوو لە ساڵی داهاتوودا دوای گۆڕانكارییە كتوپڕەكانی ڕێوشوێنەكانی جەنگی كۆرۆنا.

سیاسەتی سفركردنەوەی كۆڤید لە چین لە هێشتنەوەی تووشبووان و مردووان بە ڕێژەیەكی نزم سەركەوتوو بوو، لە وڵاتێك كە دانیشتووانەكەی 1.4 ملیار كەسە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بە ئەوە دەكات، ئەو سیاسەتە سەركەوتوو نییە، بەهۆكاری ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵك و ئابووریی وڵات زیادبووە.

هەرچەندە ڕاپۆرتە فەڕمییەكان دەڵێن، كۆتایی كۆڤید نزیكە، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن جارێ زووە.

توركیا و ڕووسیا لەسەر هێرشی زەمینی سەر ڕۆژئاوا گفتووگۆ دەكەن
پێت توركیا و ڕووسیا لەسەر هێرشی زەمینی سەر ڕۆژئاوا گفتووگۆ دەكەن
ژمارەی قوربانیانی سەرماكەی ئەمریكا بەرزبوونەوە
دوات ژمارەی قوربانیانی سەرماكەی ئەمریكا بەرزبوونەوە
پەیوەنیدر