قوباد تاڵەبانی: نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت و دەشڵێت: کار بۆ ئەوە دەکەین هانی وەبەرهێنەران بدرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم ڕایگەیاندووە، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە بەڕێوەبچێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەر‌هێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە،کار بۆ ئەوە دەکەین هانی وەبەرهێنەران بدرێت، کە لە قەزا و ناحییەکانیش وەبەرهێنان بکەن.

جەختیشی كردەوە، دەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بونیاد بنرێت و گەشەپێدانی ڕاستەقینەش ڕوونادات.

سامسۆنگ تەلەفیزیۆنێکی تایبەت بە عێراق و کوردستان ڕاگەیاند
پێت سامسۆنگ تەلەفیزیۆنێکی تایبەت بە عێراق و کوردستان ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر کرد
دوات مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر کرد
پەیوەنیدر