فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی لە چیای شەنگال بۆردومان کرد و بە تەواوی سووتا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە چیای شەنگال کردە ئامانج و بە تەواوی سووتا.
تا ئێستا زیانە گیانییەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.
تورکیا ناوبەناو بە بیانووی بە ئامانجگرتنی پێگە و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات.