فەلەكناسێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، ڕه‌نگه دووباره گرفتی بینینی مانگ به‌هۆی ته‌پوتۆزه‌وه دروست ببێتەوە و دەشڵێت: “ڕۆژی چوار شه‌ممه 10ی 4 یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت”.
محەمە كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شەممه 9ی 4ی 2024 هیلالی نوێی مانگ له‌دایك ده‌بێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه كاته‌كانی خۆرئاوابوون به‌چاوی ئاسایی و به ته‌لیسكۆپیش مانگ ده‌بینرێت.
ڕاشیگەیاند، هه‌رچه‌نده سێ شه‌ممه ئاسمان هه‌ندێك هه‌وراوییه و خێرایی با چالاك ده‌بێت، بۆیە ڕه‌نگه دووباره گرفتی بینینی مانگ دروست ببێته‌وه به‌هۆی ته‌پوتۆزه‌وه.
جەختیشی كردەوە، به‌پێی هه‌موو حساباتێك ڕۆژی سێ شەممە ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و ڕۆژی چوار شەممە 10ی نیسان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.