یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوێستی ڕاگەیاند



دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە وادەی خۆیدا.

ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لە وادەی خۆیدا و دەیانەوێت هەڵبژاردن لەو ماوەیەی کە لەلایەن سەرۆکی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عيراق دیاریکراوە بکرێت.

دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن نین و پێمان خۆشە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.

قەیران بە قەیران دەسپێردرێت…!
پێت قەیران بە قەیران دەسپێردرێت…!
قائیمقامیه‌تی سلێمانی 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی لەناوبرد
دوات قائیمقامیه‌تی سلێمانی 45 تۆن قه‌یسی و هه‌ڵوژه‌ی لەناوبرد
پەیوەنیدر