ئەمڕۆ تۆمەتباری هێرشەكەی پاریس دادگایی دەكرێت



 

ئەو هاووڵاتییە فەڕەنسییە ٦٩ ساڵانەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەكەی ٢٣ی كانوونی دووەمی پاریس كە هۆی گیانلەدەستدانی سێ كەس، دوێنێ دەستگیركرابوو، بەڵام بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی گوزرابووەوە بۆ كلینیكی دەروونی، جارێكی دیكە دەستگیركرایەوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵی BFMTVی فەڕەنسی، ئەو تۆمەتبارەی كە دوێنێ بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی تەندروستی بۆ كلینیكی دەروونی كە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گوازرایەوە، سەرلەنوێ دەستگیركرایەوه.

گومانلێكراوە دەستگیركراوەكە دەبرێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە میدیای فەڕەنسا بە پشتبەستن بە راگەیەندراوی فەرمانگەی داواكاری گشتیی بڵاویانكردووەتەوە، هێرشبەرە فەڕەنسییەكە لە كاتی دەستبەسەركردنیدا دانی بەوەدا ناوە كە “ڕق و كینەیەكی بەرامبەر بە بیانییەكان هەیە كە لە نەخۆشییەوە سەرچاوە دەگرێت”.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكرێت تۆمەتبارەكە، لەمیانی ئەو كاتەدا كە دەستگیركراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، چووەتە سانت دێنیس كە یەكێكە لەو گەڕەكەكانەی پاریس كە بەزۆری كۆچبەران تێیدا دەژین.

 

لە ئەنجامی هێرشەكەی رۆژی ٢٣ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ی شەقامی ئێنگیادا، كە هاووڵاتییەكی فەڕەنسی تەقەی لە خەڵكی دەوروبەری كردبوو، سێ كەس گیانیان لەدەستدابوو و سێ كەسی دیكەش بریندارببوون كە برینی یەكێكیان سەختە.

هێرشبەرە تەمەن ٦٩ ساڵانەكە كە لە میدیای فەڕەنسیدا بە “ویلیام م.” ناوی دەبرێت، لە شوێنی رووداوەكە دەستگركرابوو. ئاماژە بەوە كرابوو هێرشبەرەكە هاووڵاتییەكی خانەنشینكراوی فەڕەنسییە و لە كۆمپانیای حكوومی هێڵی ئاسنینی فەڕەنسا كارمەند بووە.

لە هەواڵەكاندا ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی تۆماری پۆلیس هێرشبەرەكە لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠٢١دا دووجار هەوڵی كوشتنی داوە، لە كانوونی یەكەمی ٢٠٢١دا بە شمشێرەوە هەڵیكوتاوەتە سەر بنكەیەكی كۆچبەران لە پاریس و دوو كەسی برینداركردووە.

ئەردۆغان: غازمان لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە
پێشت ئەردۆغان: غازمان لە دەریای ڕەش دۆزیوەتەوە
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگیران
دواتر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگیران
ەیوەندیدار