مووچەی مانگی چواری خانەنشینان دابەشدەکرێت



وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، دەستی بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی سەربازیی و شارستانیی کردووە و پارەیی پێویستی بۆ تەرخانکردووە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، فەرمانگەی ژمێرکاری پارەی پێویستی بۆ مووچەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانیی بۆ مانگی نیسان خەرجکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە لەلایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی خۆیانەوە تەواو دەکرێن.

باسی لەوەشکرد، لە ڕێگەی نامەوە خانەنشینان ئاگاداردەکرێنەوە بۆ ئەوەی بچن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان لە لقەکانی بانکەکان.

دەم پارتی سەرۆکایەتی ١٠ شارەوانی بەدەستهێنا
پێشت دەم پارتی سەرۆکایەتی ١٠ شارەوانی بەدەستهێنا
کونسوڵخانەی چین لەسەر شامپۆ مەترسیدارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر کونسوڵخانەی چین لەسەر شامپۆ مەترسیدارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار