بە بێ پارتی، ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدرێت



ڕێکارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبن و هەفتەی داهاتوو ژمارە بە لیستی حزب و هاوپەیمانییەکان دەدرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆسەکەی بایکۆت کرد.

کاتژمێر 12ی دوینێ شەو، دوا وادە بوو بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی حزب و هاوپەیمانییەکان، بەڵام پارتی جەختی لە هەڵوێستی پێشووی بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژردن کردەوە و ناوی کاندیدەکانی پێشکەش نەکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی  ڕاگەیاند:”کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو وادەی ناو تۆمارکردنی کاندیدی حزب و لایەن و کاندیدە سەربەخۆکان کۆتایی هات و دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمار کردووە”.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی  شەممەی داهاتوو، بە تیروپشک ژمارە بە لیستی حزب و لایەنەکان دەدرێت کە لە ژمارە 101ەوە دەستپێدەکات.

جومانە غەلای ڕاشیگەیاند، کۆمسیۆن بەردەوامە لەکارەکانی و پابەندە بە خشتەی کاتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و سەربەخۆیی خۆی لەنێوان حزب و هاوپەیمانێتییەکاندا پاراستوەو بەپێی یاسا و بڕیارەکان کارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ دەکات.

بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە پرۆسەکە بە بێ پارتی بەڕێوەدەچێت یان نا.

بەرگری شارستانی هەرێم: ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنترۆڵ کرا
پێت بەرگری شارستانی هەرێم: ئاگرەکەی بازاڕی چەلێی دهۆک کۆنترۆڵ کرا
ئەو کەسانەی زەخت و شەکرەیان هەیە لە شەوی قەدر ئاگاداری چەند خاڵێک بن
دوات ئەو کەسانەی زەخت و شەکرەیان هەیە لە شەوی قەدر ئاگاداری چەند خاڵێک بن
پەیوەنیدر