کارەبای سلێمانی کرێی موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند و گۆڕانکاریش لە خشتەی کارەبای مانگی نیساندا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ ئه‌مپێرێک 40 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 13.000 بۆ 14.000 دیناردایه.
ڕوونیشیکردەوە کە هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان 15.500 بۆ 17.000 دینارە و ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 19:500 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان ڕایگەیاند، بەم شێوەیە دەبێت:
– لەمڕۆوە تا یەكەم ڕۆژی جەژن ڕۆژانە لە كاتژمێر 1:00ى پاشنیوەڕۆ تا 5:00ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.
– ڕۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
– دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان ڕۆژانە لە كاتژمێر 12:00ى پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام ڕۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، لهكۆنووسهكهدا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتییان له 10 خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.