تا ئێستا لەسەر 400 ملیارەكە ڕێككەوتن نەكراوە



بریكاری پێشوو لەوەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار وەك پشكی هەرێم لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیەكی باشە، بەڵام بەپێی ئەو گفتووگۆیانەی تائێستا لەنێوان هەولێر و بەغداد كراون هیچ لایەكیان نەگەیشتوونەتە ئەنجامێك بەدڵی هەردوولابیت.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشوو لەوەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار وەك پشكی هەرێم لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەیەكی باشە، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەك وەزیر بەتایبەت وەزیری دارایی عیراق خۆی ڕەزامەند نەبوو لەسەر بڕیارەكە، چونكە پێی وایە ئەو بڕیارە ڕێككەوتنی سیاسییە نەوەك یاسایی.

دەشڵێت، بەپێی ئەو گفتووگۆیانەی تائێستا لەنێوان هەولێر و بەغداد كراون هیچ لایەكیان نەگەیشتوونەتە ئەنجامێك بەدڵی هەردوولابیت، پێشبینیم دەكرد هەفتەی ڕابردوو شاندی هەرێم بچێتەوە بەغداد، بەڵام دیارە هەندێ كێشە هەیە بۆیە نەیانتوانیووە بچنەوە، بۆیە بەو مەرجانەی عیراق داوای دەكات و بەو دۆخەی هەرێمیش دەیەوێت زۆر زەحمەتە هەردوولا بگەنە ئەنجامێكی باش.

بریكاری پێشوو لەوەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هیچ كارێك زەحمەت نییە ئەگەر بتەوێ بگەیە ئەنجامێكی باش، بەڵام پێویستمان بە شاندێكی گفتووگۆی باشە، ئەوانەی تائێستا چوونەتە بەغداد خەڵكی باشن، بەڵام پێویستیان بە پاڵپشتی خەڵكی پیشەیی هەیە لەبواری نەوت و دارایی.

باس لەوەش دەكات، ئومێدی زۆر بووە بۆئەوەی بەغداد و هەولێر بگەنە ئەنجامێكی باش، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بەو ئەنجامە باشە.

لە ئەمریكا 26 كەس بە سەرما گیانیان لەدەست دا
پێت لە ئەمریكا 26 كەس بە سەرما گیانیان لەدەست دا
ئاكار: رێز لە یەكپارچەیی عێراق و سووریا دەگرین
دوات ئاكار: رێز لە یەكپارچەیی عێراق و سووریا دەگرین
پەیوەنیدر