دوای 10 كاتژمێر لە دەستپێكی پڕۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان، پڕۆسەكە لە تەواوی توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات.
ئهحمهد یهنهر، سهرۆكی دهستهی باڵای ههڵبژاردنهكانی توركیا ڕایگهیاند، پڕۆسهی دهنگدان له 32 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات و پرۆسهی جیاكردنهوهی دهنگهكان دهستیپێكرد.
كاتژمێر 7:00ـی بهیانی ئەمڕۆ یەک شەممە (31ی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و خەڵکی تورکیا بۆ دیاریكردنی نوێنەرەکانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان ڕوویان له سندووقهكانی دهنگدان كرد.
لەم هەڵبژاردنەدا، كە 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 كەس مافی دەنگدانیان هەیە، 34 پارتی سیاسی بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتیی 81 شارەوانی كێبڕكێیانە، هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکان و 390 شارەوانی بۆ شارەدێیەكان و 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن.
لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتییانی باکووری کوردستان و پارتە سیاسییەکان دەیانەوێت کۆتایی بە بڕیاری قەیووم بێنن، کە بە هۆیەوە لە پێنج ساڵی ڕابردوو زۆرینەی سەرۆک شارەوانییە کوردەکان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و بە بڕیاری دادگا سەرۆک شارەوانیی پارتی دەسەڵاتدار لە پۆستەکانیان بە قەیووم دانران.