دەربارەی گران كردنی نرخی بەنزین ڕوونكردنەوە دەدرێت



دوابەدوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گران كردنی نرخی بەنزینی (سوپەر و موحەسەن)ی هاوردەكراو ناڕەزایی لەناو پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان دروست بووە و وتەبێژی حكومەتی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، نرخی بەنزینی ناوخۆ (نۆرماڵ) گران نەكراوە و بەم زووانەش باشترین بەنزینی موحەسەن لەناوخۆ بەرهەم دەهێنین.

باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە، حکومەت تێچوویەكی زۆر لە هاوردەکردنی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە ئەستۆ دەگرێت، کە ساڵانە دەگاتە ٤ ملیار دۆلار، بۆیە بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی ئەو دوو جۆرەی بەنزین لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران هات سەبارەت بە پرسی قەرەباڵغی هاتووچۆ.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی ساڵێک تا ساڵ و نیوێکدا بەنزین بە کوالێتی بەرزتر و نرخێکی قبوڵکراو لەناوخۆ دابین دەکەین و لە كۆتایی ساڵی 2025دا دەگەینە ئاستی دابینكردنی پێداویستی تەواوی ناوخۆ و بەوەش دابین كردنی ئەو پارە زۆرە بۆ هاوردەكردنی بەنزین دەوەستێت.

جەختیشی كردۆتەوە، بەدیهێنانی ئامانجی دابین كردنی پێداویستی تەواوی ناوخۆ وادەکات حکومەت ئاستێك بۆ نرخی بەنزین دابنێت، كە بارگرانی لەسەر هاووڵاتی عێراقی دروست نەكات.

وتەبێی حكومەتی عێراقی وتوشیەتی، “بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی بەنزین نەگەیشتۆتە دوو هێندەی نرخەكەی سەبارەت بە جۆری موحەسەن و نۆرماڵ، بەڵكو بڕێكی كەم لە نرخەكە بەرزكراوەتەوە”.

بەپێی دواین بڕیاری حكومەتی عێراق، نرخی بەنزین بەرزكراوەتەوە بەجۆرێك موحەسەن كراوە بە 850 دینار و سوپەر 1200 دینار، ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەنزینی نۆرماڵی عێراقی كوالێتییەكی بەرزی هەیە و بە نرخی 450 دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان.

كارەبای چەند شوێنێك بڕدران
پێت كارەبای چەند شوێنێك بڕدران
لە ساڵیادی دروستبوونی تاوەری ئیفڵ چی دەربارەی دەزانیت؟
دوات لە ساڵیادی دروستبوونی تاوەری ئیفڵ چی دەربارەی دەزانیت؟
پەیوەنیدر