حكومەتی هەرێم بڕیاریدا سبەینێ دوو شەممە بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشوورییەكانەوە بكاتە پشووی فەرمی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەی دوو شەممە، 1ی نیسانی 2024، بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ (سەری ساڵی ئاشورییەكان)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، كە پەرلەمانی كوردستان پەسەندی كردووە، ساڵانە ڕۆژی 1ی نیسان بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشورییەكانەوە دەبێتە پشووی فەرمی لە هەرێمی كوردستان.